ئێران زۆربەی ئەو زیاتر لە ٢ هەزار مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییە کە ئاراستەی ئیسرائیلمان کرد بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێدا

عەلی محەممەد ناعینی وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، "ئێران لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەی دژ بە رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢ هەزار مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆەکەوانی هەڵداوە و زۆربەیان بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێ داوە."
عەلی محەمەد نائینی وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە شەڕی ١٢ ڕۆژەی دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد کە ئێران لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا زیاتر لە ٢ هەزار مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئاراستەی سەر خاکەکانی داگیرکراو کردووە و زۆربەیان بە سەرکەوتوویی ئامانجیان پێداوە.
نائینی وتی، "وەڵامدانەوەی خێرای ئێران حیساباتی دوژمنی تێکدا، دوژمنیش نەیتوانی هیچ کام لە ئامانجەکانی بگات، ئامانجی سەرەکیش لەناوبردنی دەسەڵاتی ئێران بوو، هەروەها دوژمن بە ئاشکرا رایگەیاند کە ئامانجی شەڕی ئێران دەستبەسەرداگرتن و دابەشبوون و لەناوبردنی وڵاتەکەیە."
نائینی بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن رووی لە هێرشی سەربازی کرد کاتێک نەیتوانی لە ڕێگەی دانوستانەوە بگاتە ئامانجەکانی، وتی، "دوژمن بە باشی لە ئێران تێناگات، ئەگەر هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران رووبدات، ئێمە زۆر بە توندی وەڵام دەدەینەوە و دان بە هیچ سنوورێکدا نانێین. دوژمنی سەهیۆنی لە کاتی شەڕدا فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی کردە ئامانج و ویستی وڵاتەکەمان سەرسام بکات و فڕێی بداتە ئاژاوە. بەڵام تاران زۆر بە خێرایی وەڵامی دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.